ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ١٣ هاووڵاتی له‌ “كه‌همان” به‌ تۆمه‌تی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم

ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ١٣ هاووڵاتییان له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم و دانیشتووانی ئاواییه‌ك له‌ ناوچه‌ی كه‌همان پشتڕاست كرده‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ و گرته‌ی ویدیۆیی له‌ تێكهه‌ڵچوون و ته‌قه‌كردنی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌ره‌و خه‌ڵكی ئاسایی له‌ ناوچه‌ی كه‌همانی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارستانی “ئه‌له‌شته‌ری ئۆستانی لۆرستان له‌ ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بۆوه كه‌ نیشانی ده‌ده‌ن چه‌ند كه‌س له‌ جه‌ره‌یانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا بریندار بوونهه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ١٣ كه‌س به‌ تۆمه‌تی “ئاژاوه‌گێڕی و بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر كراونشایانی باسه‌ هه‌تا ئێستا ناسنامه‌ی كه‌سانی ده‌سبه‌سه‌ركراو ئاشكرا نه‌كراوه‌.