ده‌ستبه‌سه‌ر كران و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ناڕازیی پێترۆشیمیی ناوچه‌ی به‌نده‌ر ئیمام

22
ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان له‌ پێترۆشیمیی به‌نده‌ر ئیمام، باس له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كرێكارانی ناڕازیی بانگ كراو له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ سه‌دان كرێكاری ناڕازیی به‌ بانگ كرانی هاوكاره‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ریی ئه‌م ناوچه‌یه‌‌ ده‌كه‌ن.
به‌ دوای سازدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی كرێكارانی پێترۆشیمیی مه‌نته‌قه‌ی به‌نده‌ر ئیمام و سكاڵای په‌یمانكار، له‌ دژی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی درووست كراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ بۆ چه‌نده‌مینجاره‌ بانگ ده‌كرێن، له‌ سه‌ردانكردنه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یاندا‌، قه‌راری كه‌فاله‌تیان بۆ ده‌رده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌شریفاتی ئیدارییه‌وه‌ كه‌وته‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خه‌رمانان و تێكڕای ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ شێوه‌ی كاتیی ڕاپێچی گرتووخانه‌ ده‌كرێن. ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ حاڵێكدا هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ هاوكات به‌یانیی یه‌كشه‌ممه‌، زیاد له‌ ٢٠٠ هاوكاری ئه‌م كرێكارانه‌ بۆ پشتیوانیی كردنیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و سه‌رئه‌نجام به‌ دوای به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی به‌رپرس سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه‌ كرێكارانی بانگ كراو ئازاد ده‌كرێن، كۆتاییان به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێنا. شایانی باسه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه‌ له ‌ماوه‌ی ڕۆژانی دواییدا، به‌رامبه‌ر به‌ جه‌دوه‌لی ڕیزبه‌ندیی ئه‌وه‌ پیشانه‌یه‌ كه‌ هه‌ر ئێستا بۆ لێكدانه‌وه‌ی هه‌قده‌ست و مه‌زایای یاسایی كرێكاران، كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێت