دوابه‌دوای گیان له‌ده‌ستدانی “یونس عهساكره” له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای لێپرسینه‌وه ئه‌وانیان له به‌ڕێوه‌بردنی مه‌جلسی سه‌ره‌خۆشی بۆ ناوبراو مه‌نع كرد.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، باوك و برای یونس عهساكرهیان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خزمه‌كانی ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٨ ساعه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٨ ساعه‌ته‌ی ئه‌م كه‌سانه، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی رژیم به توندی ئه‌وانیان خستۆته ژێر گوشار تا مه‌رجه‌كانی ئه‌وان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی قه‌بووڵ بكه‌ن. ئێداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم هه‌ڕه‌شه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی عهساكره كردووه كه نابێ مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشی بۆ ناوبراو به‌ڕێوه‌ببه‌ن له ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته له‌گه‌ڵیان به‌رخود ده‌كرێت.