ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی خوێندكاران له‌ تاران و كه‌ره‌ج

804
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوو ماڵی خوێندكاری له‌ تاران و كه‌ره‌ج و ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی دانیشگاكانی تارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ئه‌م خوێندكارانه‌، خوێندكاری دانیشگاكانی خاجه‌ نه‌سیر، عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی و دانیشگای تارانن كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سه‌ره‌ڕای سه‌ردان و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌ بارودۆخیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای وته‌كانی خامنه‌یی له‌ كۆڕی فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران و داواكاری عه‌له‌نی بۆ به‌رخورد له‌گه‌ڵ “هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆیی” و دوای رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی، ده‌زگای ئه‌منیه‌تی رژیم بۆ به‌رخورد له‌گه‌ڵ خوێندكاران، رووناكبیران، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، هه‌ڵسووڕاوانی ژنان و باقی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئێران به‌سیج كراون.