ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێران

482
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، هێزه‌كانی پولیسی رژیم شه‌پۆلێكی تازه‌یان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاو و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌ستپێكردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مه‌ئموورانی پۆلیس له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له‌ چه‌ندین شار له‌وانه‌ “مه‌شهه‌د، وه‌رامین، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان و شیراز” ده‌ستیان داوه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی. پۆلیس له‌ هه‌ر كۆچبه‌رێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بڕی ٣٠ هه‌زار تمه‌نیش بۆ گواستنه‌وه‌یان به‌ ئوردوگا وه‌رگرتووه‌. رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌،‌ مه‌ئموورانی رژیم ته‌نیا له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی “گولشه‌هر” له‌ مه‌شهه‌د، ٢٦٠ ئه‌فغانستانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. ٩٥ له‌سه‌دی ئه‌م كه‌سانه‌ كرێكارانێك بوون كه‌ له‌ كاتی كاردا به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌، سووكایه‌تی ئامێز و نامرۆڤانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →