ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌هه‌ر

287q
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم لانیكه‌م ١٨ كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نیان له‌ شاری “ئه‌هه‌ر” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ئه‌م راپۆرته‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌: “پێشتر هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم به‌ پێوه‌ندی ته‌له‌فونی و هه‌روه‌ها هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردبوون له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری كردن له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. مه‌ئمورانی رژیم هه‌روه‌ها به‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی ئه‌م شاره‌ هۆشداریان دابوو كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتووشدا له‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئێعترازی به‌شداری نه‌كه‌ن.”