ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رین له‌ توركیه‌

156
به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز”، پۆلیسی توركیه‌ هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌ی له‌ جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتی رۆژی جومعه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ”، سه‌رۆك وه‌‌زیری توركیه‌، هۆكاری ئه‌م بازداشتانه‌ی، عه‌مه‌لیاتی ئه‌منیه‌تی له‌دژی گروپی داعش و هێزه‌كانی “پ. ك. ك”، ناولێبرووده‌. شایانی باسه‌ له‌ شاری ستانبۆل، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار هێزی نیزامی له‌ جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتی ته‌جه‌سۆسی له‌ ١٤٠ ماڵ، حزووریان بوو. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی باڵی لاوانی حێزبی “پ. ك. ك” و هه‌روه‌ها گروپی چه‌پگه‌رای ناسراو به‌ ” به‌ره‌ی رزگاری به‌خشی خه‌ڵكی توركیه‌ “، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.