له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی رژیم به هێرشی چه‌كدارانه بۆسه‌ر ماڵی خه‌ڵك له شاری ئه‌هواز، ده‌یان كه‌س له لاوانی ئه‌م شاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.هاوكات له گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵیادی ئاخێزی خه‌ڵكی سوریه له‌دژی حكومه‌تی “به‌شار ئه‌سه‌د” له مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی، هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی رژیم، شه‌وانه به له دهستدابوونی چه‌كی گه‌رم، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی خه‌ڵك له “كوی عه‌له‌وی” شاری ئه‌هواز و به هه‌ڵسووكه‌وتێكی توند و تیژانه، وێڕای پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و وه‌حشه‌ت، ده‌ستیان به بازداشتی ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوان و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌م شاره كرد.