ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی موعه‌لیمان له‌ ئێران

160y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ مانگی خاكه‌لێوه‌ “عه‌لیڕه‌زا هاشمی” به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی موعه‌لیمانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی موعه‌لیمانی ئێران به‌ پێی حوكمێك كه‌ ساڵی ٨٩ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ له‌دژی ناوبراو ده‌ركرابوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. عه‌لیڕه‌زا هاشمی ساڵی ٨٩ به‌ هۆی به‌دواداچوونی مه‌زایای سینفی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمانی زیندانی، به ٥ ساڵ زیندانی مه‌حكوم كرابوو. عه‌لیڕه‌زا هاشمی جارێكی دیكه‌ له‌ رێكه‌وتی ٢٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٨٥، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی موعه‌لیمان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم له‌گه‌ڵ گروپێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سینفی موعه‌لیمان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ ٣ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرابوو، به‌ڵام حوكمی ده‌ركراو له‌دژی ناوبراو دوای ناڕه‌زایه‌تی و داواكاری پێداچوونه‌وه‌، هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.