رۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی رێبه‌ندان “حاته‌م سه‌مه‌دی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری سنه له‌لایه‌ن چه‌ند مه‌ئمووری لیباس شه‌خسی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه.
به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه له ئاكامی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی حاته‌م سه‌مه‌دی، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكاریهیان له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌وه ته‌ئید كردووه. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی وێڕای مه‌حكوم كردنی بازداشتی حاته‌م سه‌مه‌دی، خوازیاری كۆتایی هێنان و گوشار خهستنه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌م كومیته‌ی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو و سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و زیندانیانی سیاسی به‌ندكراو بوون