به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، رۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی پۆلیسی كانادا هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كێك له دانیشگاكانی ئه‌م وڵاته و ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی مانگرتوویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.به پێی ئه‌م راپۆرته، له ئاكامی درێژه‌ی مانگرتنی خوێندكارانی دانیشگایهك له شاری “مۆنتراڵ”، مه‌ئمورانی پۆلیس هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ئه‌م دانیشگایه و ٢١ كه‌س له خوێندكارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه، خوێندكارانی ناڕازی له كاردانه‌وه به هاتنه‌خواره‌وه‌ی بودجه‌كانی دانیشگای “كێبێك” مانیان گرتووه و له رۆیشتن بۆسه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس خۆده‌بوێرن.