ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خوێندكارێكی خه‌ڵكی پیرانشار

251y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، خوێندكارێكی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به‌ناوی “ناسر عه‌لی نژاد”، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو رۆژی ١٩ی مانگی گوڵان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبێكی نه‌یاری رژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا له‌ شوێنی راگیرانی ئه‌م خوێندكاره‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.