ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر خۆسووتاندنی یۆنس عه‌ساكه‌ره‌

655t
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی خۆرمشهه‌ر، سێ كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ دژی كرده‌وه‌ی شارده‌داری كه‌ بوو به‌ هۆی‌ خۆسووتاندنی ده‌ستفرۆشێك به‌ ناوی “یۆنس عه‌ساكه‌ره‌” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه‌ له‌ حاڵێكدا روویدا كه‌ ده‌یان كه‌س له‌ لاوانی خۆرمشهه‌ر له‌ به‌رده‌م ساختمانی شاره‌داریی له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و كرده‌وه‌كانی مودیران و شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.