به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، پۆلیسی توركیه له عه‌مه‌لیاتێكدا له‌دژی راگه‌یاندنه كوردزمانه‌كان له دیاربه‌كری توركیه، لانیكه‌م ٣٢ رۆژنامه‌نووسیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ئه‌م راپۆرته، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌ی كوردی زمانی “ئازادی وڵات” له دیاربه‌كر، كارمه‌ندانی “دجله” یه‌كێك له هه‌واڵنێرییه‌كانی لایه‌نگری كورده‌كان و چه‌ند چاپهمهنییهكی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردووش‌دا كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیه چه‌ندین هه‌واڵنێر و رۆژنامه‌نووسیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای توركیه هێرشه‌كانی خۆی بۆسه‌ر ناوچه‌كان و شاره كوردنشینه‌كانی ئه‌م وڵاته چڕتر كردۆته‌وه.