ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ده‌یان كه‌س له‌ شاری سه‌قز

59y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هێزه‌ ئیتلاعاتیه‌كانی رژیم له‌ شاری سه‌قز، ده‌یان كه‌سیان له‌ گه‌ڕه‌كی “حاجیاوا”ی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژیم، هه‌ڵیان كوتایه‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی “حاجیاوا”ی ئه‌م شاره‌ و ٢٦٧ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی جومعه‌ ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه،‌ ١٢ كه‌سی دیكه‌ش هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ كراون. به‌ وته‌ی هاوڵاتییانی ئه‌و شاره‌، ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان لەژێرناوی “دەستبەسەرکردنی سەلەفییەکان”دا هێرشیان کردۆتەوە سەر ئەو گه‌ڕه‌كه‌. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ژمارەیەکی بەرچاو له‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه‌، هیچ پەیوەندییه‌كیان بە رەوتە سەلەفییەکانەوە نەبووە.