ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ده‌یان كه‌س له‌ مهاباد و بانگ كردنی بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریناز خوسره‌وانی

227y
ۆژی جومعه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییانی خه‌ڵكی شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی “فه‌ریناز خوسره‌وانی”ش له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ بانگ كران.به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژێك پاش خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاری مهاباد، نزیكه‌ی ده‌یان كه‌س له‌ هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریناز “خوسره‌وانی”ش بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری “مهاباد” بانگ كران. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س به‌ ته‌قه‌ی مه‌ئموورانی رژیم‌ بریندار كراون و كه‌ش و هه‌وای شاری مهاباد به‌ توندی ئه‌منیه‌تی كراوه‌.