رۆژی جومعه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، پۆلیسی توركیه زیاتر له ٦٠ كه‌س له لایه‌نگرانی “فه‌تحوڵڵا گولێن”، ئیسلامگه‌رای نه‌یاری “ره‌جه‌ب تێیب ئه‌ردۆغان”، سه‌رۆكی كۆماریی ئه‌م وڵاته‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
پۆلیس بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م كه‌سانه هێرشی كرده‌سه‌ر ٢٠ ئۆستانی توركیه كه زۆرترین عه‌مه‌لیاتی له ئۆستانی “قونیه” بووه. ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه، مه‌ئموورانی پۆلیس و كاكۆنانی ناوه‌ندی ئاموزشین. قازییه‌ك و چوار دادستانیش له‌سه‌ر كار ئێخراج كران. شایانی باسه، ئه‌م چه‌ند كه‌سه له زۆمره ئه‌و كه‌سانه بوون كه له لێكولینهوهكان له‌دژی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له ساڵی ٢٠١٣دا چالاكیان بووه.