ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ده‌یان كه‌س له‌ شوش و ئه‌هواز

130q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ، مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ شوش و ئه‌هواز له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، لانیكه‌م ٤٠ هه‌ڵسووڕاوی عه‌ره‌بیان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه‌ له‌ كاتی شه‌و و به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌رۆیانه‌ و بێ حوكمی قه‌زایی به‌ڕێوه‌چووه‌. شایانی باسه‌ كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی رژیم تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان به‌ بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی منداڵه‌كانیان، تۆمه‌ت و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان رانه‌گه‌یاندووه‌.