ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی له‌ ئازه‌ربایجان

816
رۆژی جومعه‌ ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، ده‌یان كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێز كه‌ له‌ شاره‌كانی مه‌ره‌ند و ته‌ورێزه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ر‌یاچه‌ی ورمێ ده‌چوون، له‌ شاری “ئیله‌خچی” له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵی پێكهێنانی حه‌ره‌كه‌تگه‌لێكی نمایشی و به‌ڕێوچوونی میتینگ له‌ به‌رچاوی گشتی به‌ مه‌به‌ستی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی رژیم سه‌باره‌ت به‌ ژینگه ‌له‌ ئازه‌ربایجان بوون، به‌ره‌وڕووی هێرشی مه‌ئموورانی رژیم بۆسه‌ر ئۆتوبوسه‌كه‌یان بوونه‌وه‌. پێشتریش هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی ئازه‌ربایجان به‌ پێكهێنانی كه‌مپه‌ینگه‌لێك له‌وانه‌ سه‌تڵی نه‌مه‌ك و حه‌ره‌كه‌تگه‌لێكی نمایشی دیكه‌، سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی بێبنه‌مای “حه‌سه‌نی رۆحانی” له‌ پێناو پێڕاگه‌یشتن به‌ كاره‌ساتی ژینگه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.