به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، پۆلیسی توركیه ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی كوردزمانی له شاری ستانبول ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ئه‌م راپۆرته، پۆلیس ٤٤ گومانلێكراوی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و به شوێن بازداشتی ٢٢ تۆمه‌تباری دیكه‌وه‌یه. له نێو ده‌ستبه‌سه‌ر كراواندا چه‌ندین ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان، هه‌ڵسووڕاوانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان و ئه‌ندامێك له هه‌یئه‌ت تهحریریهی رۆژنامه‌یه‌كی كوردی به‌رچاو ده‌كه‌ون. تۆمه‌تی ئه‌م كه‌سانه، چالاكی بۆ پێكهێنانی “ئاكامی سیاسی و پشتیوانی له په كه كه” راگه‌یه‌ندراوه.