به پێی راپۆرته‌كان، له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، گوشار و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری په‌ره‌یسه‌ندووه.به پێی ئه‌م راپۆرته، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا چه‌ندین هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له شاره‌كانی كوردستان وه‌كوو “سنه، مهاباد و سه‌قز” بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی رژیم بانگ و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه. هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌گه‌لێك هه‌واڵی “گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی سیستماتیك”ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆسه‌ر خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی راگه‌یاند و داوای له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ كرد كه ده‌نگیان ده‌نگی ئینسانه عه‌داڵه‌ت خوازه‌كان بێت. هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری رایانگه‌یاند كه مه‌راسمی تایبه‌تی رۆژی جیهانی كرێكار له جومعه‌ی داهاتوو به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١١ی مانگی گوڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مه مه‌راسمه جیاواز له‌و مهراسمهیه كه هه‌ر ساڵه له رژیمی كۆماری ئیسلامی له ژێر ناوی خانه‌ی كارگه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه له حاڵی حازردا لانیكه‌م ١٥ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری كوردستان له زیندانه‌كانی رژیم به‌ند كراون و زۆرێك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و به لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار، له لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كراون. ژماره‌یه‌ك له‌و هه‌ڵسووڕاوه كرێكاریانه‌ی كه له زیندانه‌كانی رژیمدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن بریتین له: كوروش به‌خشه‌نده، نیزام سادقی، ره‌زا ئه‌مجه‌دی، ئارام زه‌ندی، رێبوار عه‌بدوڵڵاهی، فه‌رزاد مورادی نیا، حامید مه‌حمودی نژاد، بێهنام ئیبراهیم زاده، یوسف ئاب خه‌رابات، فواد زه‌ندی، مه‌نیژه سادقی، ره‌سول بو‌داقی، محه‌ممه‌د جه‌ڕاحی و فه‌ردین میرهكی.