ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو خوێندكاری خه‌ڵكی مه‌ریوان و مهاباد له‌ تاران

480
دوو خوێندكار به‌ناوه‌كانی “مێهرەبان کەشاوەرز و سیامەک مەلائەحمەدی” خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و مهاباد له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا مەئموورانی ئەمنیەتی رژیم هێرشیان کرده‌ سەر خابگای خوێندکاران لە شاری تاران و بە شکاندنی قوفڵی دەرگاکە، دوو خوێندکاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ “مێهرەبان کەشاوەرز” خەڵکی مەریوان و خوێندکاریی دانیشگای عەلامە تەباتەبایی تاران بووە كه‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها “سیامه‌ك مەلا ئەحمەدی” خوێندكاری بەشی “موهه‌ندیسی بەرقی موخابرات” لە دانیشگای “خواجەنەسیری” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه‌، تا ئێستا له‌ هۆكاری بازداشت و شوێنی راگیرانی ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌، هیچ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.