ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو كه‌س له‌ شاری بۆكان

260y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو كه‌س له‌ هاوڵاتییانی شاری بۆكان كه‌ ناوی كه‌سێكیان “ئه‌حمه‌د نیازیی”ه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی رژیم دوو لاویان له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرد. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی رژیم له‌ شاری بۆكان رژاونه‌ته‌ شه‌قامه‌كانی “ئێسكه‌نده‌رییه‌ و فلكه‌ی فه‌رمانداری” و هه‌ره‌شه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ كه‌ نابێت زیاتر له‌ دوو كه‌س له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆببنه‌وه‌. رژیم له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌ی هه‌وێت پێش به‌ شكڵ گرتنی هه‌ڵ چه‌شنه‌ حه‌ره‌كه‌تێك بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی شاری مهاباد بگرێت.