ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سینفی موعه‌لیمان

651
رۆژی دووشه‌ممه‌، “محه‌ممه‌دڕه‌زا نیك نژاد” له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی كانونی سینفی موعه‌لیمانی تاران و “مێهدی بۆهلولی” له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سینفی له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵه‌كانیان و ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ سنفییه‌، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم ده‌ستیان داوه‌ته‌ پێشكنینی ماڵه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ كه‌لوپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان له‌وانه‌ كامپوتێر و گوشی موبایله‌كانیان زه‌وت كردووه‌. تا ئێستا له‌ شوێنی راگیرانی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ سینفییه‌ی موعه‌لیمان كه‌ له‌ هه‌ڵسووڕاوانی بواری راگه‌یاندنیشن، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. ئیسماعیل عه‌بدی، ره‌سول بۆداقی، عه‌لی ئه‌كبه‌ر باغانی و عه‌لیڕه‌زا هاشمی باقی ئه‌و مه‌عه‌لیمان و هه‌ڵسووڕاوانی سینفیه‌ن كه‌ ئێستا له‌ زینداندا به‌ند كراون.