ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو كه‌س له شاری‌ بۆكان

907
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا “كاوه‌ سه‌لیمی و به‌همه‌ن مه‌ولوودی” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ بۆكان، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی “كاوه‌ سه‌لیمی” مۆهه‌ندیسی كامپیوتێری ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن و “به‌همه‌ن مه‌ولوودی” عه‌كاس و فیلمبه‌رداری ٢٢ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی شاری بۆكان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌ “كاوه‌ سه‌لیمی” مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردووش بۆ ماوه‌ی ٢٧ رۆژ بازداشت و قه‌راری وه‌سیقه‌ی كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوو.