ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی شنۆ و دێهلۆران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “گوندەوێڵەی شنۆ بە ناوی “سەلاح بەهرامیان” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەته‌وە، هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی خاكه‌ڵێوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شارۆچكه‌ی “په‌هله‌” ناوه‌ندی به‌شی “زه‌ڕین ئابادی شارستانی دێهلۆڕان، هاووڵاتییه‌كیان به‌ ناوی “ستار كه‌ریمی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و گواستوویانه‌ بۆ شۆێنێكی نادیار.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ستار كه‌ریمی” به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ به‌ڵام هیچ زانییارییه‌ك له‌ سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و تۆمه‌ته‌ وه‌پاڵنراوه‌كانی “سه‌لاح به‌هرامییان” و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستا نییه‌.