ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌ سنوری ئێران

354y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌ كوێستانه‌كانی هاوسنووری ئێران و عێراق، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، خۆشك و برایه‌كی خه‌ڵكی لێلكانی سه‌ربه‌ “سه‌یده‌كان”ی باشووری كوردستان كه‌ بۆ بژیوی ژیان و به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵكه‌ندنی گیای به‌هاری، سه‌ردانی كوێستانی “گۆڕا”ی سه‌ربه‌ قه‌زای “سۆران”یان كردبوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. جێگای ئاماژه‌یه‌، هه‌تا ئێستا له‌ شوێنی راگیرانی ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.