ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ شاری سنه‌

22
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، حوكمی زیندانی دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ناوه‌كانی “ره‌زا ئه‌مجه‌دی و فه‌ردین میره‌كی”، له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیمه‌وه‌ ته‌ئید كرا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌، بۆ ئاگادار بوونه‌وه‌ له‌ په‌روه‌نده‌كانیان، سه‌ردانی دادگوسته‌ری ئه‌م شاره‌یان كرد و دواتر راپێچی زیندان كران. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر دادگای رژیم له‌ شاری سنه‌ “ره‌زا ئه‌مجه‌دی” به‌ سێ مانگ و یه‌ك رۆژ زیندانی ته‌عزیری و فه‌ردین میره‌كی به‌ ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردبوو كه‌ دواجار حوكمه‌كه‌یان له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم له‌ شاری سنه‌ ته‌ئید كرا و بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره‌ گواسترانه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →