ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هه‌ڵسووڕاوی‌ سیاسی له‌ دیوانده‌ره‌

422
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو هه‌ڵسووڕاوی‌ سیاسی به ‌ناوه‌كانی “ئه‌یوب سوبحانی و فه‌ره‌یدوون سوبحانی” خه‌ڵكی ئاوایی “به‌ست” سه‌ربه‌ شاری دیوانده‌ره‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ سیاسییه‌ له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ به‌ تومه‌تی كاری “سیاسی و ئه‌منیه‌تی” ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندانی كران. هه‌روه‌ها دادگای رژیم بۆ ئازادی كاتی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ سیاسییه‌، وه‌سیقه‌ی قورسی ٧٠٠ میلیۆن تمه‌نی دیاری كردووه‌. شایانی باسه‌، له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌م دوو هاوڵاتییه‌ سیاسییه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ تا كاتی دادگایی و یه‌كلابوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌یان ده‌توانن به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٧٠٠ میلیۆن تمه‌نی به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد بكرێن، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كانیان توانای دابینكردنی ئه‌م وه‌سیقه‌ قورسه‌یان نییه‌ و ئه‌م دوو زیندانییه‌ سیاسییه‌ له‌ زیندان ئازاد نه‌كران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →