به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، دوو برا و هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی به ناوه‌كانی “ئارام و فواد زه‌ندی”، له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی رژیمه‌وه له شاری سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی رژیم له شاری سنه، هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵی “ئارام و فواد زه‌ندی” و ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه‌یان ده‌ستبه‌سه كرد. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و یان بارودۆخی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.