ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی رۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت

 

449t

به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ رۆژنامه‌نووسێك پاش بانگ كردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به‌ناوی “كاوان محه‌ممه‌دپوور” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ خوێندكاری رشته‌ی كۆمه‌ڵناسی دانیشگای په‌یام نووری مه‌هاباد و ده‌بیری سرویسی كۆمه‌ڵایه‌تی دووهه‌فته‌ نامه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد بانگ كرابوو، كه‌ له‌ ئاكامدا بازداشت كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو، هێزه‌كانی ئیتلاعات هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و پاش پشكنینی كامپیوتر و كه‌ل و په‌له‌ شه‌خسییه‌كانی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.” شایانی باسه‌ تا كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ و شوێنی راگیرانی، زانیارییه‌كی ده‌قیق له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.