ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سه‌دان كه‌س له‌ سنووری توركیه‌

139
زیاتر له‌ ٥٠٠ كه‌س كه‌ به‌نیاز بوون له‌ نێوان سنووره‌كانی توركیه‌ و “سوریه”‌وه‌ هاتۆچوو بكه‌ن، له‌ لایه‌ن ئه‌رته‌شی “توركیه‌”وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌ به‌یانیه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ “چه‌ندین گوردان له‌ هێزه‌كانی زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته‌، ٤٨٨ كه‌س كه‌ به‌نیاز بوون له‌ وڵاتی سوریه”وه‌‌ بچنه‌ نێو خاكی توركیه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. هه‌ر له‌م حاڵه‌دا ٢٦ كه‌سی دیكه‌ش كه‌ به‌نیاز بوون له‌ وڵاتی توركیه”ه‌وه‌‌ بچنه‌ نێو خاكی سوریه‌، له‌ لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیه”وه‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.