به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، نیزامیانی ئیسرائیلی له ماوه‌ی ٢٢ رۆژی رابردوودا زیاتر له ٦٠٠ هاوڵاتی فه‌له‌ستینیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ٣٠ له‌سه‌دیان منداڵن.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان له لێواری رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه، نیزامیانی ئیسرائیلی زیاتر له ٢٨٠ منداڵیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به وته‌ی وته‌بێژی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زیندانیانی فه‌له‌ستینی، ئه‌م ژماره له رۆژانی داهاتوودا به بۆنه‌ی درێژه‌ی بازداشتی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به تایبه‌ت منداڵانی فه‌له‌ستینی ده‌چێته سه‌ره‌وه. شایانی باسه له جه‌ریانی هێرشی نیزامیانی رژیمی ئیسرائیل له لێواری رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا، لانیكه‌م ٥١ هاوڵاتی فه‌له‌ستینی له‌وانه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.