ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ ئه‌ندامی حێزبی ده به په له‌ ئیدێر

611
سێ ئه‌ندامی حێزبی ده‌ به په‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی پۆلیسی توركیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان كران.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و “سێ ئه‌ندامی حێزبی ده‌ به‌ په‌ به‌ ناوه‌كانی “شازیه‌ ئه‌ندێر” سه‌رۆكی هاوبه‌شی شاره‌داری شاری ئیدێر، “محه‌ممه‌د گولتكین” سه‌رۆكی هاوبه‌شی شاره‌داری توزون و “عه‌لی چام” سه‌رۆكی هاوبه‌شی شاره‌دانی شارستانی خوشخه‌بریان وێڕای سێ كه‌سی دیكه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سپه‌ره‌ ئینسانییه‌كان له‌ ناوچه‌ی كوێستانی كورهان به‌شداریان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كرد