ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و پیرانشار

له‌ ماوهی رۆژانی رابردوودا، “کەیوان نژاد ڕەسووڵ، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣٠ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوەههروهها دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سۆران موعیندووست، و “ئەهوەن فرووزان، خەڵکی گوندی “گەورە قەڵا” سەر بە بەخشی سەرشیوی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

کەیوان نژاد ڕەسووڵ” خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار، شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەز هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابووجێی ئاماژهیه‌ “کەیوان نژاد ڕەسووڵ” بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یهكێك له‌ حیزبه‌ نهیارهكانی ڕژیم” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران کەم کرایەوەبه‌ پێی راپۆرتهكان، هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی “سۆران موعیندووست، و “ئەهوەن فرووزان،بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.