ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاوڵاتی خه‌ڵكی جوانڕۆ

715
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری جوانرۆ لە لایەن ھێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمه‌وه‌ لەو شارە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ھەواڵە، لایق نادری ٢٢ ساڵ تەمەن و مێهران فەتحی ١٨ ساڵ تەمەن سێ رۆژ لەوه‌پێش بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم  لە لایەن ھێزە ئەمنیەتییەکانی جوانرۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ھەروەھا عومەر بابایی ٣١ ساڵ تەمەن رۆژی یەکشەممە ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌ هێریان كرایه‌ سه‌ر ماڵی باوكی و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه‌ سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو کەسانە تا ئێستا ھیچ زانیارییه‌ك سەبارەت بە شوێنی دەستبەسەر بوونیان بە بنەماڵەکانیان رانەگه‌یه‌ندراوه‌.