ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاوڵاتی له‌ سنووری شنۆ

92y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، سێ كاسبكار له‌ سنووری شنۆ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان زه‌وت كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك كاسبكار له‌ سنووری شنۆ، كه‌وتنه‌ كه‌مینی هێزه‌كانی رژیم و له‌ ئاكامدا سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٨ سه‌ر ئه‌سبی بارهه‌ڵگری ئه‌و كاسبكارانه‌ و سه‌رجه‌م كه‌له‌وپه‌له‌كانیشان زه‌وت كرا.