ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كرێكارانی ناڕازیی له‌ هه‌رێمی كوردستان

23
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له‌ جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی چینی له‌ “هه‌رێمی كوردستان”، ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، كرێكارانی شیركه‌تی “جی، جی، ئێف” له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراج كردنیان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م شیركه‌ته‌، له‌ ئاوایی “مسوی بچووك” له‌ ناوچه‌ی “سه‌نگاو”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، خوازیای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. دوابه‌دوای سكاڵای ئه‌م شیركه‌ته‌ و ده‌خاله‌تی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی، ٣٩ كه‌س له‌ خوپیشانده‌ران ده‌ستبه‌رسه‌ر كران. هه‌روه‌ها بازداشتیان پاش سێ رۆژ له‌ زیندان و به‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یكه‌ كۆتایی به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان بێنن، ئازاد كران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →