رۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، وه‌زیری ناوخۆی ئۆكراین رایگه‌یاند: “له هه‌فته‌ی رابردۆوه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك كرێكاری مه‌عده‌ن به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له شاری كیێف، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵووزی ئۆكراین گه‌لێك ناڕه‌زایه‌تی به‌رینیان له كیێف به‌ڕێوه‌برد. ئه‌وان خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراو و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری مه‌عده‌نه‌كان و وزه بوون و رایانگه‌یاند، تا كاتی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.