ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له‌ شاری مهاباد

569t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ناوی “عومه‌ر قازی” له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “عومه‌ر قازی” ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ماڵه‌كه‌یشی موسادره‌ كراوه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبەكانی نه‌یاری رژیم بووە و لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە زیندانی “ورمێ”دا به‌ند کرابوو.