كچە خوێندكارێكی خەڵكی شاری بۆكان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.
بەپێی راپۆرتەكان، رۆژی پێنجشەممە ١٦ی مانگی رەزبەر، هێزە ئەمنیەتییەكانی رژیم “ئەفسانە بایەزیدی” كچە خوێندكارێكی خه‌ڵكی شاری بۆكانیان بۆ جاری چەندەم لە ماڵەكەی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و دەستیان بەسەر كەلوپەلە شەخسیەكانی لەوانە كامپیوتر و كتێبه‌كانیدا گرتووە. ئەفسانە بایەزیدی تەمەن ٣٠ ساڵ رێكەوتی ٥ی پووشپەڕی ساڵی رابردووش، لە شاری بۆكان لەگەڵ براكەی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان لەسەر بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان لە دانیشگای پەیام نووری شاری مەراغە ئیخراج كرا. ئەو كچە خوێندكارە پێشتریش ساڵی ١٣٩٢ دەستگیر كرا و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی رژیم به دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكوم كرا و بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانكۆی پەیام‌نووری بۆكانەوە بۆ زانكۆی پەیام‌نووری شاری مەراغە دوور خرایەوە و براكەشی بە ناوی “شاهۆ بایەزیدی” بە شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكوم كرا. شایانی باسه ئەفسانە بۆ جاری دووهەم كە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا پاش سێ مانگ و لە خەرمانانی ٩٣ دا بۆ ماوەی ١٩ رۆژ لە زیندانی بۆكان مانی لە خواردن گرت.