ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لاوان له‌ تاران

791
له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژی رابردوودا لانیكه‌م ١٢٧ كه‌س له‌ تاران به‌ بیانووی گه‌ڵاڵه‌ی “ئه‌منیه‌تی ـــ ئێجتماعی”، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتیزامییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستی هێزه‌ ئینتیزامییه‌كان رژیم، ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ كه‌ زۆربه‌یان لاوانن، دوابه‌دوای به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئۆستانی تاران وه‌كوو “هه‌نجار شكه‌ن” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. په‌ره‌پێدانی گه‌ڵاڵه‌ی “ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی” “به‌رنامه‌ی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی هێزه‌ ئینتیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی رژیم”ه‌ كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی په‌سه‌ند كردنی شورای باڵای ئێنقلاب فه‌رهه‌نگی له‌ژێر ناوی “ته‌رحی جامعی عێفاف” به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا بابه‌تگه‌لێك له‌وانه‌ پوششی ژنان و كچان، كۆكردنه‌وه‌ی دیشه‌كانی ماهواره‌ و هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێران به‌ره‌وڕووی سه‌رنج پێدان و به‌رخورد ده‌بێته‌وه‌.