به پێی راپۆرته‌كان، لاوێك به ناوی “كه‌ماڵ ره‌زایی” ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن به تۆمه‌تی هاوكاریی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حێزبه نه‌یاره‌كانی رژیم، له ناوچه‌ی “پیر محه‌ممه‌د”ی شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م لاوه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستگیر كراوه. ئه‌و هێزانه پاش ئه‌وه‌یكه زانیویانه كه‌ماڵ له ماڵه‌وه نییه، خۆیان حه‌شار داوه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. شایانی باسه دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و كه‌لوپه‌له شهخسییهكهیانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و راپێچی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری “میاندواو”یان كرد.