ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لاوێك له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ سه‌رده‌شت

517
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئاوایی “بێتووش”ی سه‌رده‌شت به ناوی “شێرزاد ئه‌مین زاده‌”، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م هاوڵاتییه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حێزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌مه‌ دووهه‌مین جاره‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنی نادیار ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ چاویان به كوڕه‌كه‌یان بكه‌وێت.