به پێی راپۆرتی هێرانا، مه‌حمود عه‌زیمی و هاوسه‌ره‌كه‌ی “فاتمه زیایی ئازاد” له زیندانیانی سیاسی ده‌یه‌ی شه‌ست له لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه له تاران بازداشت و راپێچی شوێنێكی نادیار كران.
فاتمه زیایی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ و له زیندانیانی سیاسی ده‌یه‌ی شه‌سته كه له ساڵی ١٣٦٠وه تا ١٣٦٥ ۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له زیندان به‌ندكرابوو. ناوبراو رێكه‌وتی ٢ی مانگی رێبه‌ندانی ١٣٨٧ به تۆمه‌تی “هاتووچۆ بۆ عێراق” به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتنی دوو كچه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای دوو ساڵ مهحكومیهت، مانگی به‌فرانباری ساڵی ٨٨ له زیندان ئازاد كرا. هاوسه‌ره‌كه‌ی “مه‌حمود عه‌زیمی”ش یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی سیاسییه كه تا ئێستا چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.