ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی موعه‌لیمێك له‌ شاری سه‌قز

778
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٢٠ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستببه‌سه‌ر كردنی موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی شاری شه‌قز به‌ ناوی “خالێد مه‌سعودی”، له‌ چاره‌نووسی ناوبراو زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ ناوی خالێد مه‌سعودی ٢٠ رۆژ له‌وه‌پێش‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا له هۆكاری بازداشت و شوێنی راگیرانی،‌ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.