ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی موعه‌لیمێك له‌ شاری سنه‌

371
به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، موعه‌لیمێك به‌ناوی “عه‌لی حۆسین په‌ناهی” له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م موعه‌لیمه له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ ماڵی باوكی له‌ ئاوایی “قروچای” سه‌ربه‌ شاری دێهگۆلان”، به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌یكه‌ رۆژی جومعه‌ له‌ مزگه‌وتی ئه‌م ئاواییه له‌دژی كاربه‌ده‌ستانی رژیم قسه‌ی كردووه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه‌، تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی ناوبراو و شوێنی راگیرانی هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.