ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

241y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ٣ هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار، له‌لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به‌ پێی راپۆرته‌كان، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و له‌ ئاستی شاری سنه‌دا و له‌سه‌ر ساختمانه‌كانی ناوه‌ندی شار، به‌ دوربین چاودێری هاتووچۆی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن. له‌ شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی شاری سنه‌ هیچ كه‌س مافی راوه‌ستانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ پێنادرێ. شایانی باسه‌ ئامانجی مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی رژیم كۆنتڕۆڵ كردنی هاوڵاتیان، ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵكه‌ له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر چه‌شنه‌ حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تی.