ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتیان له‌ شاری ئیلام

373y
له‌ رۆژانی رابردوودا ٦ ها‌وڵاتی خه‌ڵكی شاری ئیلام، به‌ تۆمه‌تی لایه‌نگری له‌ حێزبێكی نه‌یاری رژیم، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ رۆژانی رابردوودا ٦ هاوڵاتی به‌ ناوه‌كانی “جه‌لیل، تارق، عه‌لی، ئه‌كبه‌ر، عێرفان و داریوش” به‌ تاوانی لایه‌نگری له‌ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ئیلامه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كران. هه‌تا ئێستا له‌ شوێنی راگیرانی سێ كه‌س له‌م ده‌ستبه‌رسه‌ر كراوانه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌ردستدا نییه‌. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا له‌ شاره‌ جیاجیاكانی كوردستان به‌ تایبه‌ت پاش رووداوه‌كه‌ی شاری مهاباد، به‌ ده‌یان كه‌س له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆر به‌ره‌ڕووی ئه‌زیه‌ت و ئازار بوونه‌ته‌وه و یان ‌بانگ و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.