ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتیان له‌ شاری ورمێ

335y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی ئه‌منیه‌تی بوونی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ورمێ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “به‌همه‌ن هاشمپوور و سلێمان نیكزاد” له‌ زومره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. تا ئێستا له‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌، زانیاریه‌كی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان و له‌ ناوچه‌ی ورمێ، گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س.